🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک کۆمار جەخت لە گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکان دەکاتەوە بۆ دابینکردنی وزەی کارەبا بۆ هاوڵاتیان

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/08 18:26

بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، جەختی لە گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکانی سەرجەم دەسەڵات و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کردەوە بۆ گرتنەبەری ڕێکار و هەنگاوە پێویستەکان بە مەبەستی دابینکردنی وزەی کارەبا بۆ هاوڵاتیان و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاند: "سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە لیژنەی کارەبا و وزەی پەرلەمان کرد بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار فەلاح سەعید جرمەت".

له‌ ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە دیدارەکەدا، واقیعی کەرتی کارەبا و وزە لە وڵاتدا تاوتێ کرا و باس لەو شێوازە گونجاوانە کرا کە جێگیربوونی دابینکردنی وزەی کارەبا بۆ هاوڵاتیان مسۆگەر دەکەن".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە لەسەر "گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکانی سەرجەم دەسەڵات و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بۆ گرتنەبەری ڕێکار و هەنگاوە پێویستەکان بە مەبەستی دابینکردنی وزەی کارەبا بۆ هاوڵاتیان و باشترکردنی ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشیان دەکرێت، چونکە ئەمە لەو کارە لەپێشینە سەرەکییانەیە کە پەیوەندی بە ژیانی ڕۆژانەوە هەیە و بەشدارە لە پاڵپشتیکردنی گەشەپێدانی ئابووریدا".

ئامێدی ئاماژەی بەوەش کرد کە "پێویستە پاڵپشتی لە پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوە بکرێت و وەبەرهێنان لە سەرچاوەکانیدا فراوانتر بکرێت، بە جۆرێک کە بگونجێت لەگەڵ ئاڕاستە جیهانییەکان لە بواری گەشەپێدانی بەردەوامدا و بەشدار بێت لە هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی وزەدا".

ڕاگەیەندراوەکە تیشکی خستە سەر ئەوەی کە "ئەندامانی لیژنەکە دیارترین پلان و بەرنامە تەشریعی و چاودێرییەکانیان خستە ڕوو کە لیژنەکە کاریان لەسەر دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی کارەبا و وزە، و جەختیان لە گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی تەحەددییە هاتووەکان و بەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتیان".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)