یاریگا – داهاتووی مارکوس راشفۆرد، هێرشبەری ئینگلیزی و یانەی مانچێستەر یونایتد، تەنیا یەک هەفتەی ماوە بۆ ئەوەی بگاتە قۆناخی یەکلاییکەرەوە. لە 15ـی حوزەیران مۆڵەتی کڕینی یانەی بارسێلۆنا بۆ هەمیشەییکردنی گرێبەستی ئەم یاریزانە بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ کۆتایی دێت، تاوەکوو ئێستاش چاوەڕوان ناکرێت یانە کاتالوونییەکە ئەم مەرجە کارا بکات. رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا دەستبەرداری راشفۆرد …