بەدواداچوون - INA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، داوای ڕاگرتنی پەرەسەندنە سەربازییەکانی نێوان (ئێران و ئیسرائیل)ی کرد.
ترەمپ لە بڵاوکراوەیەکدا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ"ەوە ڕایگەیاند: "پێویستە لەسەر ئیسرائیل و ئێران دەستبەجێ تەقەکردن ڕابگرن".
ئەم داواکارییانە لە کاتێکدا دێن کە گرژییەکانی نێوان هەردوولا ڕووی لە هەڵکشان کردووە، ئەمەش لە ناوەڕاستی هەوڵە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکاندا دێت بۆ کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکە و ڕێگریکردن لە خلیسکانی بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەربڵاوتر لە ناوچەکەدا.