یاریگا – یانەی ئیتیحادی سعوودی هەوڵە ژێربەژێرەکانی بۆ هێنانەدی یەکێک لە گەورەترین و شۆکهێنەرترین پڕۆژە وەرزشییەکانی دەستپێکردووە و دەیەوێت یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی رازی بکات پۆستێکی باڵا لە یانەکەدا وەربگرێت. ساشا تاڤۆلیێری، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی ئیتیحاد لە چەند مانگی رابردوو پەیوەندییان بە راهێنەرەکەی پێشووی لیڤەرپوولەوە کردووە و پۆستی بەڕێوەبەری تەکتیکییان پێشکەش کردووە …