🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کەشوهەوای عێراق.. بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/08 11:32

بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، بارودۆخی کەشوهەوای لە سەرانسەری وڵاتدا ڕاگەیاند، لە هەمان کاتدا پێشبینی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای کرد.

دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەيشتووە، ڕایگەیاند: "سبەی سێشەممە کەشوهەوا ڕوون دەبێت، و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور و کەمێک لە ناوچەی باکوور بەرز دەبنەوە".

ڕاگەیەندراوەکە بەردەوام بوو، کە پلەکانی گەرمای بەرز (عوزما) بۆ سبەی سێشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت: سلێمانی 36، دهۆک 37، هەولێر 38، کەرکووک و نەینەوا 41، ئەنبار 42، سەڵاحەدین و دیالە 43، بەغدا و بابل و واسیت و موسەنا 44، دیوانییە و کەربەلای پیرۆز و میسان و زیقار و نەجەفی ئەشرەف و بەسڕە 45.

ئەوەشی خستە ڕوو، کە "ڕۆژی چوارشەممە کەشوهەوا ڕوون دەبێت، و پلەکانی گەرما کەمێک لەچاو ڕۆژی پێشوو لە سەرانسەری وڵاتدا بەرز دەبنەوە".

ئاماژەی بەوەش دا، کە "پێنجشەممەی داهاتوو کەشوهەوا ڕوون دەبێت، و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نزیک دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو و کەمێک لە ناوچەی باکوور بەرز دەبنەوە".

ڕوونیشی کردەوە، کە "ڕۆژی هەینی داهاتوو کەشوهەوا ڕوون دەبێت، و باکە لە باکووری ڕۆژئاواوە دەبێت و خێراییەکەی سووک بۆ مامناوەند دەبێت، لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور چالاک دەبێت کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵی خۆجێیی سووک، و پلەکانی گەرما کەمێک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور دادەبەزن و لە ناوچەی باشوور نزیک دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو، و مەودای بینینی ئاسۆیی (8-10) کم دەبێت و لە کاتی تۆزوخۆڵدا (7-5) کم دەبێت".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)