بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، فالح ساری،وەزیری دارایی،ڕایگەیاند،دوای تەواوبوونی ڕێکارە داراییە پێویستەکان شایستە داراییەکانی جوتیاران خەرجدەکرێت.
وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : فالح ساری، وەزیری دارایی بڕیاریداوە شایستە داراییەکانی جوتیاران پاش تەواوبوونی ڕێکارە پێویستەکان خەرجبکرێت، بە جۆرێک دڵنیایی بدات کە دەگاتە دەست شایستەکاران لە سەرجەم پارێزگاکان.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە : وەزیری دارایی جەختیکردۆتەوە : ئەم هەنگاوە لەپێناو پشتیوانیکردنی جوتیاری عێراقی و بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراکی نیشتمانی دێت، و پابەندبوونی حکومەت بە مافی جوتیاران و پشتیوانیکردنی کەرتی کشتوکاڵ وەک یەکێک لە گرنگترین پایەکانی ئابووری نیشتمانی نیشان دەدات.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە : وەزیری دارایی، دەستخۆشی لە هەوڵەکانی جوتیاران کرد بۆ زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و جەختیشی کردەوە ، کە وەزارەت بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی ئەم کەرتە گرنگە و دابینکردنی پێداویستییەکان.