بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،بانکی ناوەندیی عێراق،جەختی کردەوە کە چاپکردنی دراو بەپێی یاسا قەدەغەیە و ڕەنگدانەوەی سروشتی ئەو کارانە نییە کە ئێستا ئەنجام دەدرێن، هەروەها ڕوونیکردەوە : کە جیاوازییەکی بنەڕەتی و گرنگ لەنێوان "داشکاندنی حەواڵەی گەنجینە" و "چاپکردنی دراو" لە ڕووی هونەری و ئابوورییەوە هەیە.
بانکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقیی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لەبەر ڕۆشنایی ئەوەی سەبارەت بە بابەتی چاپکردنی دراو و تەمویلکردنی خەرجییە گشتییەکان بڵاودەکرێتەوە، بانکی ناوەندیی عێراق دەیەوێت ئەم خاڵانە ڕوون بکاتەوە: جیاوازییەکی بنەڕەتی و گرنگ لەنێوان 'داشکاندنی حەواڵەی گەنجینە' و 'چاپکردنی دراو' لە ڕووی هونەری و ئابوورییەوە هەیە، و داشکاندنی حەواڵەکان، پارە کاتی دابین دەکات لە بەرامبەر ئامرازێکی قەرزی حکومی، کە لە کاتی پێگەیشتنی حەواڵەکەدا دەگەڕێنرێتەوە، ئەمەش میکانیزمێکی داراییە کە نێودەوڵەتییانە ناسراوە و بانکە ناوەندییە گەورەکان بە پابەندبوونێکی خددی بە وادەی پێگەیشتنەکەیەوە کاری پێ دەکەن.
هەروەک روونیدەکاتەوە : کە چاپکردنی دراو بریتییە لە دەرکردنی پارەی نوێ بەبێ بەرامبەر کە ڕاستەوخۆ دەخرێتە ناو ئابوورییەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵاوسانێکی ڕاستەوخۆ و داخورانی بەهای دراو، هەروەها ناگەڕێنرێتەوە و بارگرانییەکی نەختیی هەمیشەیییە، ئەمەش بابەتێکە کە بەپێی یاسای بانکی ناوەندیی عێراق ژمارە (56)ی ساڵی 2004 بەتەواوی قەدەغەیە. بۆیە 'چاپکردنی دراو' ڕەنگدانەوەی سروشتی هونەری و دارایی ڕاستەقینەیان نییە.
بانکەکە جەخت دەکاتەوە کە ئەرکی سەرەکیی بریتییە لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی نەختینە،و پاراستنی سەقامگیریی نەختینە و سەقامگیریی نرخەکان و سەلامەتیی سیستەمی دارایی، نەک ئەوەی کەناڵێکی هەمیشەیی بێت بۆ تەمویلکردنی خەرجییە گشتییەکان.
ئاماژە بەوەشدەکات : کە بەکارهێنانی هەندێک ئامرازی دارایی و نەختینە لە بارودۆخی نائاساییدا بە شێوەیەکی ڕێکخراو و بەپێی پێویستییەکانی ئابووریی نیشتمانی ئەنجام دەدرێت، لەگەڵ پابەندبوونی تەواو بەوەی گوشارە داراییەکان نەگۆڕدرێن بۆ فراوانبوونی نەختیی هەمیشەیی یان گوشاری هەڵاوسان کە کاریگەری لەسەر هێزی کڕینی هاووڵاتییان هەبێت.
بانکی ناوەندیی عێراق جەختیش دەکاتەوە : کە بەڕێوەبردنی نەختینە بەپێی ڕێکار و دەستووری ورد و توند لە چوارچێوەی یاسادا ئەنجام دەدرێت، و هەر کارێک کە ئەنجامی دەدات، کاریگەرییەکانی بە بەردەوامی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئامانجەکانی سیاسەتی نەختیی داڕێژراو نەبێت.
ڕوونیشیدەکاتەوە : کە بارودۆخی ئێستا پێویستیی گرنگیی گرتنەبەری سیاسەتی دارایی درێژخایەن دەردەخات کە ئامانجی دروستکردنی سەلامەتی و قەڵغانی دارایی پێویست بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شۆکە ئابوورییەکان و نرخی ناجێگیری نەوت، ئەمەش لە ڕێگەی فرەچەشنکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات، و بەڕێوەبردنی قەرزی گشتی بە بەرزترین ئاستی کارایی بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی قەیرانەکان لە داهاتوودا و پاراستنی سەقامگیریی ئابووریی گشتگیر، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو هەواڵە ئابوورییانەی لە میدیاکاندا بڵاودەکرێنەوە، بانکی ناوەندی جەخت دەکاتەوە کە بەردەوامە لە ستراتیژییەکەی بۆ پشتیوانیکردنی دیناری عێراقی و پاراستنی سەقامگیریی نەختینە و ئابووری، بۆیە بڕینی بەشێک لە ڕێکارە ئاساییەکانی بانک لەم بوارەدا و نیشاندانیان وەک ڕێکاری مەترسیدار، کارێکی نادروستە.
هەروەک بانکی ناوەندی داوادەکات کە وردبین بن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم بابەتانە، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بە دراوی ناوخۆیی و میکانیزمەکانی بەڕێوەبردن و دەرکردن و پاراستنی بەهاکەیەوە هەیە و تەئکید دەکاتەوە کە ڕۆژانە ڕێکاری هەیە سەبارەت بە بابەتی بەڕێوەبردنی دراو، و ئەم ڕێکارانە هاوئاهەنگییەکی زۆریان لەگەڵ ئامانجی کۆتایی بانکەکە هەیە لە پاراستنی سەقامگیریی دارایی و ئابووری.