🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دەستەی دڵنیایی تەندروستی عێراق: سزای توند بەسەر ئەو دامەزراوانەدا دەسەپێنین کە کەمتەرخەمن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/07 17:47

بەغدا-INA

ئەمرۆ یەک شەممە، عەلی ئەحمەد عوبێد، بەڕێوەبەری گشتی سندوقی دڵنیایی تەندروستی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان بگات، سێ ڕێگەی سەرەکییان بۆ وەرگرتنی سکاڵای سوودمەندان لە دڵنیایی تەندروستی.

ووتیشی : ڕێگاکانی پێشکەشکردنی سکاڵا:بریتین لە

1- هێڵی گەرم: تیایدا پەیوەندیکردن بە ژمارە (5051) کە ڕاستەوخۆ دەتوانرێت سکاڵا پێشکەش بکرێت و وەڵام وەربگیرێت.

2-بەشی پشکنینی پزیشکی: کە تیایدا پێشکەشکردنی سکاڵای نووسراو بە ڕاستەوخۆ بۆ بەشی تایبەت لە دەستەی دڵنیایی تەندروستی.

3-بەشی چاودێری وەزارەت: کە تیایدا پەیوەندی بە بەشی پشکنینی سەر بە وەزارەتی تەندروستی دەکرێت، کە ئەرکی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی خزمەتگوزارییەکانە.

بەڕێوەبەری گشتی ئاماژەی بەوەشدا : کە ڕێکاری تووندیان هەیە بەرامبەر ئەو نەخۆشخانە و دامەزراوانەی کە خزمەتگوزارییەکان بە کوالێتییەکی خراپ پێشکەش دەکەن، هەروەها سەرەتا غەرامەی 5 ملیۆن دینار و پاشان 10 ملیۆن دینار دەسەپێندرێت،و لە حاڵەتی بەردەوامبوونی کەمتەرخەمی و پابەندنەبوون، گرێبەستی ئەو دامەزراوە تەندروستییە هەڵدەوەشێنرێتەوە.

ڕاشیگەیاند : تا ئێستا غەرامەی 10 دامەزراوەی تەندروستی کراوە و گرێبەستی زیاتر لە 3 دامەزراوەش بەهۆی پابەندنەبوون بە کوالێتی خزمەتگوزاری پزیشکییەوە بەتەواوی هەڵوەشێنراوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)