بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕێنوێنی و مەرجە نوێیەکانی تایبەت بە پێدانی قەرزە ئاسانکارییەکان بۆ پڕۆژە داهاتخوازەکان ڕاگەیاند، هاوکات ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد کە لە ئێستادا مافی پێشکەشکردنیان هەیە لەگەڵ میکانیزمی پێداچوونەوەی قەرزەکان.
عەمار عەبدولحوسێن جاسم، بەڕێوەبەری پشتیوانی پڕۆژە داهاتخوازەکان لە وەزارەتەکە، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وتی: وەزارەت بڕی قەرزە پێدراوەکانی لە نێوان (20 و 30 و 50) ملیۆن دیناری عێراقیدا دیاری کردووە.
ڕوونیشیکردەوە : کە پێشکەشکردنی گشتی لە ڕێگەی پلاتفۆرمی (مهن) ەوە لە ئێستادا ڕاگیراوە تا پەسەندکردنی بودجەی گشتی ساڵی 2026 و دابینکردن و تەرخانکردنی پارەی نوێ.
جاسم،ڕوونیشیکردەوە : کە پێشکەشکردن ئێستا بەشێوەیەکی نائاسایی بۆ سێ چینی دیاریکراو کراوەیە کە پڕۆژەکانیان لە ڕێگەی پارەی گەڕاوە (استرداد)ەوە خەرج دەکرێت، ئەوانیش بریتین لە:
1-چاکبووانی ماددە هۆشبەرەکان: کەتیایدا بۆ پشتیوانیکردنی تێکەڵاوبوونەوەیان بە ئابووری و کۆمەڵگا پاش بەشداریکردنیان لە خولەکانی ڕاهێنان.
2- گەڕاوەکان لە دەرەوەی وڵات (کۆچبەران): بۆ هاندانی گەنجە گەڕاوەکان لە ئەوروپا و ئەمریکاوە بۆ گواستنەوەی ئەزموونەکانیان و کردنەوەی پڕۆژە لە ناوخۆی وڵات بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری سەرچاوەکانی کۆچ.
3- خاوەن پڕۆژە پێشەنگەکان و گەشەپێدەرانی کار (حاضنات الأعمال) و خزمەتگوزارییە پیشەسازییەکان.
بەڕێوەبەری پشتیوانی پڕۆژەکان ئاماژەی بەوەدا : کە مەرجە گشتییەکان ئەوەیە تەمەنی پێشکەشکار لە نێوان (18 بۆ 62 ساڵ) بێت، و نابێت فەرمانبەر بێت یان هیچ مووچەیەکی دیکەی لە لایەنێکی حکومییەوە وەرگرتبێت، جەختیشی کردەوە کە "
ئەنجومەنی کارگێڕی سندوقەکە بە توندی ڕێگری دەکات لە دامەزراندنی هەر پڕۆژەیەک لەسەر زەوی کشتوکاڵی یان شوێنی سەرپێچی (عەشواعیات)، و مەرجە گرێبەستێکی کرێی فەرمی بۆ دوکانەکە پێشکەش بکرێت.
وتیشی : قەرزەکان بە دوو قۆناغ خەرج دەکرێن، یەکەمیان بە بڕی 12 ملیۆن دینار وەک بڕی دامەزراندنی پرۆژە، دواتریش قۆناغی دووەم دوای تێپەڕبوونی 4 مانگ و ئەنجامدانی پشکنینی مەیدانی بۆ دڵنیابوون لە جدییەتی پڕۆژەکە، جگە لە پڕۆژەکانی گەشەپێدانی دوکانە بەردەستەکان کە بڕە پارەکەیان بە یەک جار خەرج دەکرێت.