بەغدا –INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ڕافیدەین ڕایگەیاند، دەستی کردووە بە خەرجکردنی سوودی سندەکانی ئاوەدانکردنەوە.
بانکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە: دەستمان کردووە بە خەرجکردنی سوودی نیوە ساڵانەی خاوەن سندەکانی ئاوەدانکردنەوە، کە قازانجی ساڵانەی جێگیریان8% ە،بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێت.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : بانکی ڕافیدەین داوای لە خاوەن سندەکان کردووە سەردانی لقەکانیان بکەن لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان، بەمەبەستی وەرگرتنی مافە داراییەکانیان بە ڕێکارێکی ئاسان.
بانکەکە جەختیشی کردووەتەوە لەسەر پابەندبوونی خۆی بە پێدانی مافە داراییەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیاندا و بەهێزکردنی متمانەی وەبەرهێنەران.