🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دادگای تاوانەکانی نەجەف سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ پێنج بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڕاندەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/07 15:20

بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،دادگای تاوانەکانی نەجەفی ئەشرەف، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر پێنج بازرگانی ماددەی هۆشبەردا سەپاند.

ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند : دادگای تاوانەکانی نەجەفی ئەشرەف بڕیاری زیندانی هەتاهەتایی بۆ پێنج بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەرکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە : ئەو تاوانبارانە لەکاتی دەستگیرکردنیاندا، بڕێک ماددەی هۆشبەری جۆری ( کریستاڵ)یان پێگیراوە بە مەبەستی بازرگانیکردن و فرۆشتنی بە بەکارهێنەران.

بەیاننامەکەی دادگای تاوانەکانی نەجەف ، لە کۆتاییدا جەختی کردەوە : سزاکان بەپێی ماددەی 27/یەکەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان ژمارە 50ی ساڵی 2017 دەرچوون.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)