بەغداد – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی فالح زێدی، سەرۆکوەزیران،لە دیدارێکدا لەگەڵ ئاکیرا ئیندۆ ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق،جەختی کردەوە کە دەرگای عێراق کراوەیە بۆ کۆمپانیا ژاپۆنییەکان بۆ وەبەرهێنان لە سێکتەرە جیاوازەکاندا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند: عەلی فالح زێدی،سەرۆکوەزیران،پێشوازی لە ،ئاکیرا ئیندۆ،باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد.
بەگوێرەی ناوەرۆکی بەیاننامەکە : باڵیۆزی ژاپۆن پیرۆزبایی متمانە وەرگرتنی حکوومەتەکەی لە پەرلەمان لە سەرۆکوەزیران کرد، هەروەها سڵاوی ، سانای تاکایچی،سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن گەیاند.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : سەرۆکوەزیران لە دیدارێکدا ، جەختی کردەوە کە دەرگای عێراق کراوەیە بۆ کۆمپانیا ژاپۆنییەکان بۆ ئەوەی لە سێکتەرە جیاوازەکاندا وەبەرهێنان بکەن، بەتایبەت لە پڕۆژە ستراتیژییە گەورەکان،و ژێرخان و کەرتی ئابووری، هەروەک جەختیشی کردەوە کە حکوومەت هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ وەبەرهێنەران دەکات.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : لەلایەن خۆیەوە، باڵیۆزی ژاپۆن سوپاسی سەرۆکوەزیرانی کرد و جەختی کردەوە لەسەر خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی دۆست بکات.