بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، هەیبەت حەلبوسی،سەرۆکی پەرلەمان، لەگەڵ جەعفەر حەسەن، سەرۆکوەزیرانی ئوردن،کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی بەردەوامیدان بە پڕۆژە هاوبەشەکان کردەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان،بە یاوەری شاندێکی پەرلەمان چاویکەوت، بە جەعفەر حەسەن،سەرۆکوەزیرانی ئوردن.
بەگوێرەی ناوەرۆکی بەیاننامەکە : لەدیدارەکەدا جەخت لەسەر قووڵیی پەیوەندییە مێژوویی و پتەوەکانی نێوان هەردوو وڵات و گەلی برامان کرایەوە، هەروەها خواستی هاوبەش بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.
وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە : جەخت لەسەر پێویستیی بەردەوامیدان بە پڕۆژە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی وزە،و کارەبا،و ئاڵوگۆڕی ئابووری و بازرگانی کرایەوە.
هەروەک جەخت لەسەر گرنگیی خستنەگەڕی هەموو هەوڵێک بۆ ئاسانکاریی جوڵەی بازرگانی و هاوکاری نێوان کەرتی تایبەت و بازرگانانی هەردوو وڵات دووپات کرایەوە، بەتایبەت لە سایەی ئەو بارودۆخ و تەحەددایانەی ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت کە گرنگیی هەماهەنگیی هاوبەش بۆ کەمکردنەوەی لێکەوتەکانیان دەسەلمێنێت.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : سەرۆکی پەرلەمان سوپاسی پشتیوانییەکانی ئوردن و شا عەبدوڵڵای دووەمی بۆ عێراق کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددایان و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکاری لە هەموو بوارەکاندا، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوو گەلی برامان بکات.
لەلای خۆیەوە، سەرۆکوەزیرانی ئوردن "هەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردن لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق و بەردەوامبوون لەسەر ڕێڕەوی گەشەکردنی وڵاتەکەی دووپات کردەوە.