بەغدا –INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕایگەیاند،14 گەراجی (شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل)ی نایاساییان لە بەری ڕەسافەی بەغدا داخستووە.
فەرماندەییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،
تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ڕێگەی "لیژنەی بەدواداچوونی گەراجەکان" و بە هاوکاریی تیمەکانی شارەوانیی بەغدا و هێزە ئەمنییەکان، بەردەوامن لە پشکنین و بەدواداچوون بۆ ئەو گەراجانەی کە مۆڵەتی فەرمییان نییە،و لەو چوارچێوەیەدا، 14 گەراجی سەرپێچیکار لە چەند ناوچەیەکی کەرتی ڕەسافە داخراون.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم ڕێکارانە لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی کۆمەڵگە، و پاراستنی موڵکی گشتی و تایبەت، هەروەها ڕێگریکردن لە قۆستنەوەی هاووڵاتییان و وەرگرتنی پارە بە شێوەیەکی نایاسایی گیراونەتە بەر.