🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کەشوهەوای عێراق.. پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ماوەی چوار ڕۆژی داهاتوودا دەکرێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/07 12:08

بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی گشتی کەشناسی،ڕەوشی کەشوهەوای لە سەرانسەری وڵات ڕاگەیاند ، کە پێشبینی ساماڵ و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ماوەی چوار ڕۆژی داهاتوودا دەکات.

لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا کە بۆ دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: سبەی دووشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت،لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی باشوور، و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە پلەکانی ڕۆژی پێشوو.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : پلەکانی گەرمای سبەی دووشەممە لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەیە دەبێت : لە سلێمانی 35،و دهۆک 36،و هەولێر 38،و نەینەوا و کەرکوک 39،و کەربەلا و ئەنبار 40،و بەغدا و دیالە و بابل و سەڵاحەدین 41،و نەجەف و دیوانییە و واست 42، و میسان و زیقار و موسەننا و بەسڕە 43 پلەی گەرمی دەبێت.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : بۆ ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرماش بە گشتی بەرز دەبنەوە،

و بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووش بەهەمان شێوەی رۆی چوار شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرماش لە هەردوو ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نزیک دەبن لەیەک و لە ناوچەکانی باکووریش کەمێک بەرز دەبێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)