بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی پەرلەمان هەیبەت حەلبوسی ، بۆ سەرۆكی باڵای كەنیسەی كاسۆلیكی كلدان لە عێراق و جیهان، پاتریاركی پیرۆز مار پاوڵی سێیەم نۆنا، گرنگی پاراستنی هەمەجۆریی وەك بەردی بناغەی ناسنامەی عێراقی دووپاتكردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاند : هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان، سەردانی سەرۆكی باڵای كەنیسەی كاسۆلیكی كلدان لە عێراق و جیهانی كرد، پاتریكی پیرۆز مار پاوڵی سێیەم نۆنا، بۆ ئەوەی پیرۆزبایی خۆی بكات بە بۆنەی دانانی وەك پاتریاركی كەنیسەی كلدان.
ئاماژە بەوەشكراوە : سەرۆكی پەرلەمان پیرۆزبایی لە پاتریاركی پیرۆز كرد، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە بەجێگەیاندنی ئەركە ڕۆحی و مرۆییەكانی، جەختی لەسەر پاڵپشتیكردنی بۆ فرەچەشنی ئایینی و كولتووری لە عێراق و شانازیكردنی بە كۆمەڵگەی مەسیحی ڕەسەن كردەوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگی پاراستنی ئەم فرەچەشنییە وەك بەردی بناغەی ناسنامەی عێراقی كرد، لای خۆیەوە پاتریاركی پیرۆز مار پاوڵی سێیەم نۆنا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەم سەردانە و پیرۆزبایی دەربڕی، جەختی لەسەر گرنگی هاوكاری نێوان سەركردە نیشتمانی و ئایینییەكان لە پێناو خزمەتكردنی عێراق و گەلەكەی و پاراستنی پێكەوەژیانی ئاشتیانە كردەوە.