بەغدا - INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ پێنجشەممە پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی شانشینی نەرویجـەوە پێگەیشت
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: سەرۆک وەزیران عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازی کرد لە هەڵسوڕێنەری کارووباری نەرویج لە عێراق ئەلێکساندەر لێڕفڵ، کە پەیامێکی دەسنووسی لە سەرۆکی حکومەتی وڵاتەکەیەوە بەڕێز جۆناس گار ستۆر پێشکەش بەڕێزیان کرد و تێیدا پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرکەکانی و حکومەت متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەدەستهێنا.
سەرۆک وەزیرانی نەرویج لە پەیامەکەیدا، گرنیگیدانی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ عێراق دووپاتکردەوە، لەسەر بنەمای هاوکاریی تۆکمە و دیدگای هاوبەش بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی و خواستی حکومەتەکەی دەربڕی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری لە بوارە جیاجیاکاندا، بەتایبەتی بەهێزکردنی هاوبەشییە ئابووری و بازرگانییەکان و هاوکاریکردن لە پرسەکانی کەشوهەوا و کەمکردنەوەی دەردانی گاز، هەروەها پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی چەسپاندنی سەقامگیری لەسەر هەردوو ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی