یاریگا – بایرن میونشن هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لاوی ئەڵمانی دەدات و دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات. بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕێ سکای سپۆرتس، بایرن میونشن لەگەڵ ناتانیێل بڕاون بەشێوەی زارەکی گەیشتووەتە رێککەوتنی تەواو. بەرگریکارەکەش دەیەوێت پەیوەندی بە یانە باڤارییەکەوە بکات و گفتوگۆیەکی درێژی ئەرێنی لەگەڵ ڤینسێنت کۆمپانیی راهێنەر کردووە، هەردوولا لەسەر گرێبەستێکی ماوە درێژ تاوەکوو 2031 رێککەوتوون. …