یاریگا – دۆمۆنیک سۆبۆسلای بە دەنگی هاندەران وەکوو باشترین یاریزانی وەرزی 2025-2026ـی تیمی پیاوانی لیڤەرپوول هەڵبژێردرا. ناوەڕاستکارە هەنگارییەکە بۆ یەکەمجار ئەم خەڵاتەی بەدەستهێنا دوای ئەوەی زیاتر لە دوو لەسەر سێی دەنگی هاندەرانی لە ماڵپەڕی فەرمی لیڤەرپوولدا بەدەستهێنا. سۆبۆسلای وەرزێکی نایابی بەڕێکرد و یەکێک بوو لە جێ متمانەترین یاریزانەکانی تیمەکە بە درێژایی وەرزی یارییەکان، لە کۆی …