🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سوپای ئیسرائیل: سەربازێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بە گولە هاوەنەکانی حزبوڵا کوژراوە

دەنگی ئەمەریکا 2026/06/04 15:59

سوپای ئیسرائیل ڕایدەگەیەنیت لە ئاکامی هاویشتنی چەند گولە هاوەن لە لایەن حیزبوڵاوە بۆ سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئاشتی پارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری لوبنان، ئەندامێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئاراستەی فڕینی گوللەکان نیشانی دەدات هێرشەکە لەلایەن ڕێکخراوی حیزبوڵا ئەنجام دراوە.

سوپای ئیسرائیل ئەم هێرشە وەک نموونەیەکی دیکە لە مەترسییەکانی حیزبوڵا لە ناوچەکەدا ناودەبات.

لە هەمان کاتدا، هێزەکانی رێکخراوە نەتەوەیەکگرتووەکانیش پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئاشتی‌پارێزێک کوژراوە و دوو کەسی دیکە بریندار بوون.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕوودەدات کە ناوچەی باشووری لوبنان هێشتا شایەتی پێکدادان و ئاڵۆزیی سەربازیی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵایە، و هێزەکانی ئاشتی‌پارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین جار لە مانگەکانی ڕابردوودا کراونەتە ئامانج.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)