بەدواداچوون - INA
سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە: هیچ موشەکێکی ئاڕاستەی هۆڵی گەشتیارانی فڕۆکەخانەی کوەیت نەکردووە.
سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "لێکۆڵینەوەکانمان دەریانخستووە کە هێزەکانمان هیچ موشەکێکیان ئاڕاستەی هۆڵی گەشتیارانی فڕۆکەخانەی کوەیت نەکردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "تێکدانی باڵەخانەی گەشتیارانی فڕۆکەخانەی کوەیت، بەهۆی هەڵەیەکەوە بووە لە سیستمەکانی پاتریۆتی ئەمریکیدا".