بەغداد - INA
وەزیری تەندروستی، عەبدولحسێن موسەوی، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەواوکردنی ڕێکارە تایبەتەکانی بە خەرجکردنی مووچەی پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی دواکەوتووی سێ مانگی لە ئەستۆی وەزارەتدا ڕاگەیاند.
موسەوی لە لێدوانێکی فەرمیدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە دەڵێت: "وەزارەت، بە هەماهەنگی و پشتگیری ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرجەم پێداویستییە کارگێڕییەکانی لەگەڵ وەزارەتی دارایی تەواو کردووە بۆ ئازادکردنی مووچەی نیشتەجێبووانی خولاو بۆ سێ مانگی ڕابردوو"، ئاماژەی بەوەشکرد: پێشبینی دەکرێت "وەزارەتی دارایی لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا، دەستبەجێ دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی کۆتا سەرژمێری، فەرمانی خەرجکردنی فعلی بدات".
رونیشیكردەوە: "وەزارەت ڕێنمایی داوەتە سەرجەم فەرمانگەکانی تەندروستی لە بەغداد و پارێزگاکان بۆ دەستپێکردنی دەستبەجێی شمولکردنی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو بە دەرماڵەی بژێوی تایبەت بە پزیشکان"، جەختیشی لەسەر پێویستی "مامەڵەکردن بە ڕۆحی یاسا کردەوە بۆ ڕەواندنەوەی بەربەستەکان و بەدوورگرتن لە مامەڵەی ڕەق و چەقبەستوو لەگەڵ مافەکانی ستافە پزیشکییەکان کە هەوڵێکی گەورە لەناو دامەزراوە تەندروستییەکاندا دەدەن".
ئەوەشی خستەڕوو: کە "ئەنجومەنی وەزیران بەڵێنی بڕاوەی داوە سەبارەت بە دۆسیەی دامەزراندنی هەمیشەیی ستافە پزیشکییەکان و خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان"، هاوکات ئاماژەی بە بوونی "جموجۆڵ و هەوڵی بەردەوام کرد بۆ دۆزینەوەی چارەسەر، تەنانەت ئەگەر قۆناغ بە قۆناغیش بێت، بۆ ئاڵۆزترین دۆسیەکان کە پەیوەستن بەوانەی لە دەرچووانی هەردوو خولی ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٥ ماونەتەوە".