🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری دارایی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق تاوتێی بەهێزکردنی هاوکارییە ئابووری و داراییەکان دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/03 14:29

بەغداد - INA

وەزیری دارایی فالح ساری، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ باڵیۆزی کۆماری ئیتاڵیا لە عێراق نیکۆلۆ فۆنتانا، تاوتێی بەهێزکردنی هاوکارییە ئابووری و داراییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد.

وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "وەزیری دارایی، فالح ساری، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری ئیتاڵیا لە عێراق، نیکۆلۆ فۆنتانا و شاندی یاوەری کرد، بە مەبەستی تاوتێکردنی ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکارییە هاوبەشەکان و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی لە نێوان وەزارەتی دارایی عێراق و دامەزراوە داراییەکانی ئیتاڵیادا".

بەپێی بەیاننامەکە، ساری جەختیکردەوە، لەسەر "گرنگیی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و ئیتاڵیا و کاراکردنی ڕێککەوتنە دووقۆڵییەکان لەو بوارانەی ئەولەویەتیان هەیە، بەتایبەت کشتوکاڵ و تەندروستی، بەو شێوەیەی بەشدار بێت لە فرەوانکردنی ئاسۆکانی شەراکەتی ئابووری و بەهێزکردنی دەرفەتەکانی گەشەپێدانی هاوبەش".

لەلایەن خۆیەوە، باڵیۆزی ئیتاڵیا تەئكیدیکردەوە لەسەر "پەرۆشیی وڵاتەکەی بۆ فرەوانکردنی بوارەکانی هاوکاری لەگەڵ حکومەتی عێراقدا، بە شێوازێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و پەیوەندییە ئابووری و وەبەرهێنانەکانی نێوان هەردوو وڵات بەهێزتر بکات".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)