بەغداد - INA
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زێدان، و وەزیری گەیاندن، مستەفا جەبار سەنەد، ئەمڕۆ چوارشەممە، تاوتوێی کێشە و دۆسیە یاساییەکانی تایبەت بە کەرتی گەیاندنیان کرد.
لە بەیاننامەكەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، هاتووە: "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زێدان، پێشوازی لە وەزیری گەیاندن، مستەفا جەبار سەنەد کرد،" و ئاماژەی بەوەشکردووە کە "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پیرۆزبایی لە وەزیری گەیاندن کردووە بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەیەوە."
بەپێی بەیاننامەكە لە میانی دیدارەکەدا "تاوتوێی کێشە و دۆسیە یاساییەکان کرا کە تایبەتن بە کەرتی پەیوەندییەکان".