🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بە ئامێری پێشکەوتوو .. سەرۆکی دەستەی دەروازەکان: ڕێنمایی حکومی هەیە بۆ چڕکردنەوەی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و قاچاخچێتی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/03 11:59

بەغداد ـ INA

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، فەریق عومەر وائیلی، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێنماییەکی حکومی لەبارەی چڕکردنەوەی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرا کرد، هاوکات ئاماژەی بەوەکرد: کە سەرۆک وەزیران خاوەنی عەقڵییەتێکی ئابووری گرنگ و چارەسەری نوێیە بۆ قۆناغی داهاتوو.

وائیلی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "سەرۆک وەزیران خاوەنی عەقڵییەتێکی ئابووری گرنگ و هۆشیارە،" و جەختیشیکردەوە: کە "ئەو چاودێری دۆخی ناوچەکە دەکات و چارەسەری نوێی لایە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا دەیانبینین."

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ڕێنماییەکان دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیران بریتیبوون لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان؛ بەدواداچوون و ڕێگریکردن لە هەناردەکردنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕێگەی چڕکردنەوەی پرۆسەکانی پشکنین و بەسەرکردنەوە، پەرەپێدانی کاری ئامێرەکانی سۆنەر، لەگەڵ پشتبەستن بە ئامێری پێشکەوتوو بۆ بەدواداچوونی ئەم پەتایە. لەگەڵ پەرەپێدانی سیستمی ئەلیکترۆنی؛ بەرزکردنەوەی ئاستی حوکمڕانی و بەئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکان بۆ ئاستێکی باشتر لەوەی ئێستا هەیە، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە زیادکردنی داهاتەکان و ڕێگریکردن لە پرۆسەکانی قاچاخچێتی.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)