ئابوری – INA
نرخی زێڕ کەمێک بەرزبووەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئەمەش بە پاڵپشتیی دابەزینی داهاتی سەنەدەکانی گەنجینەی ئەمریکی، لە کاتێکدا وەبەرهێنەران چاوەڕێی زانیاریی ورد دەکەن لەسەر دۆخی گفتوگۆکانی ئاشتی نێوان ئەمریکا و ئێران لە نێوان هەواڵە دژبەیەکەکاندا.
نرخی زێڕ لە مامەڵە دەستبەجێکاندا گەیشتە ٤٥٠٧.٥٦ دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، بە زیادبوونی ڕێژەی ٠.٥٪، و گرێبەستە داهاتووەکانی زێڕی ئەمریکیش بۆ ڕادەستکردن لە مانگی ئابدا بە ڕێژەی ٠.٧٪ بەرزبووەوە بۆ ٤٥٣٨ دۆلار.
سەبارەت بە کانزا بەبەهاکانی دیکە، نرخى زیو لە مامەڵە دەستبەجێکاندا بە ڕێژەی ٠.٩٪ بەرزبووەوە بۆ ٧٥.٤٩ دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، و نرخی پلاتینیش بە ڕێژەی ١.٣٪ هەڵکشا بۆ ١٩٤٧.٩٥ دۆلار، هەروەها نرخی پەلادیۆمیش بە ڕێژەی ٠.٣٪ زیادی کرد بۆ ١٣٦٦.٣٧ دۆلار.
سەرچاوە: عەرەبییە