🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ڕێکخراوی هەنگاو: ئێران دوو زیندانی سیاسی تری کوردی لەسێدارە دا

دەنگی ئەمەریکا 2026/06/01 22:53

حکومەتی ئێران ڕۆژی دووشەممە بە نهێنی دوو زیندانی سیاسی کوردی بە تۆمەتی "دژایەتی خودا" لەسێدارە دا، ئەمە بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو.

هەنگاو هۆشداری دا لەوەی "ئامێری کوشتاری کۆماری ئیسلامی لە دوای مردنی خامنەیی تووشی خێراییەکی سەرکوتکارانە بووە."

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە هەریەک لە ئەشکان مالیکی و مێهرداد محەممەدینیا، بە شێوەیەکی نهێنی و بەبێ دابینکردنی مافی دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج لەسێدارە دراون.

بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، ئەو دوو هاوڵاتییە کوردە لە دوای ناڕەزاییە فراوانەکانی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لە چوارچێوەی شەپۆلێکی دەستگیرکردندا لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە خراونەتە زیندانەوە.

هەنگاو لە بڵاوکراوەیەکیدا ڕایگەیاند، "ئەم سزا قورس و دژە مرۆڤایەتییانە لەژێر توندترین فشاری ناوەندە ئەمنییەکان و لەسەر بنەمای «دانپێدانانی زۆرەملێی وەرگیراو لەژێر ئەشکەنجەدا» بەسەریاندا سەپابوو."

ئاژانسی هەواڵی میزان کە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییە، لە ڕاپۆرتێکی فەرمیدا لەسێدارەدانی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردەی پشتڕاست کردووەتەوە.

ڕێکخراوی هەنگاو "وێڕای شەرمەزارکردنی توندی جێبەجێکردنی نهێنیی سزای سێدارەی ئەشکان مالیکی و مێهرداد محەممەدینیا، ئەم کردەوەیە بە بەڵگەی بەرچاوی 'کوشتنی حکوومەتی'، تۆڵەسەندنەوەی سیاسی و پێشێلکردنی بەرچاوی مافی ژیان دەزانێت."

ڕێکخراوەکە داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەکات بەرامبەر بەم کوشتنانە بێدەنگ نەبن و هۆشداری دەدات لەوەی ئێستا مەترسیی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ هاودۆسیەیەکی دیکەی ئەو دوو هاوڵاتییە کوردە هەیە، بە ناوی ئارمان مەعریفەتی کە هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقزە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)