🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دوورخستنەوەی کاتیی فەرحان فەرتووسی لە بەڕێوەبردنی کۆمپانیای بەندەرەکانی عێراق

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/01 22:53

بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە ، وەزیری گواستنەوە وەهب حەسنی، بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی کاتیی فەرحان فەرتووسی لە ئەرکەکانی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق بۆ ماوەی شەست ڕۆژ.

لە بەڵگەنامەیەکی دەرچوو لە وەزارەتی گواستنەوە کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ، هاتووە: "وەزیری گواستنەوە وەهب حەسنی، فەرمانی دا بە دوورخستنەوەی کاتی لە کار (سحب يد)ی فەرحان موحێسن غەزێب فەرتووسی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق بۆ ماوەی 60 ڕۆژ".

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە "عەلا عەبدولحەسەن عەلی عوبێد عەکێلی ڕادەسپێردرێت بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق بە وەکالەت، بە درێژایی ماوەی دوورخستنەوە یاساییەکە بەپێی ڕێکارە بنەڕەتییەکان".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)