بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ، ڕاگرتنی شەڕ و تەقەکردنی لە نێوان (ئیسرائیل) و حزبوڵادا ڕاگەیاند.
ترامپ لەسەر پلاتفۆرمی خۆی (ترووس سۆشیاڵ) بڵاوی کردەوە: "پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی زۆر بەرهەمدارم لەگەڵ (بنیامین نەتانیاهۆ) ئەنجام دا، و چ هێزێک ناچێتە بەیرووت، و هەر هێزێکیش کە لە ڕێگادا بووبێت، پێشتر گەڕێندراوەتەوە".
ترامپ ئەوەشی خستە ڕوو: "بە هەمان شێوە، لە ڕێگەی نوێنەرانی باڵاوە، پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ حزبوڵادا ئەنجام دا، و ئەوان ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە سەرجەم کارەکانی تەقەکردن ڕابگیرێن، و (ئیسرائیل) هێرش نەکاتە سەریان، ئەوانیش هێرش نەکەنە سەر (ئیسرائیل)".
ئاماژەی بەوەشکرد، "گفتوگۆکان لەگەڵ ئێراندا بە خێرایی بەڕێوەدەچن".