بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەیبەت حەلبووسی، و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراقی، شێخ هەمام حەموودی، جەختیان لەسەر گرنگیی پاڵپشتیکردنی حکوومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکوومەتی و تەواوکردنی کابینەی وزاری کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاند: "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبووسی، ئەمڕۆ دووشەممە، پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراقی، شێخ هەمام حەموودی کرد".
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش دا کە "لە کاتی دیدارەکەدا، باسی نوێترین پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی لە عێراق و ناوچەکەدا کرا، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی پاڵپشتیکردنی حکوومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکوومەتیی خۆی و تەواوکردنی کابینەی وزاری".