بەدواداچوون ـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سوپای پاسداران، تێپەڕبوونی 15 کەشتی، کە 4 نەوتهەڵگریان لەنێودابووە، لە گەرووی هورمزەوە لە ماوەی 24 کاتژمێردا ڕاگەیاند.
سوپای پاسداران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "نزیکەی 15 کەشتی، کە 4 نەوتهەڵگریان لەنێودایە، لە ماوەی 24 کاتژمێردا توانیویانە لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕبن".
ئەوەشی خستە ڕوو: "هۆشداری دەدەینە کەشتییەکان کە هەر جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ هێزە دوژمنکارەکان لە ناوچەکەماندا، بە هەڕەشەیەکی ئاسایشی دادەنرێت و بەرەنگاری دەبینەوە".