🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

تسنیم: مەسعود پزیشکیانی سەرۆک کۆماری ئێران دەستلەکارنەکێشاوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/31 22:08

بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە ، ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە کە ،مەسعود پزیشکیانی، سەرۆک کۆماری ئێران دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش نەکردووە.

سەرچاوەیەک لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: پزیشکیان هیچ دەستلەکارکێشانەوەیەکی پێشکەش نەکردووە، بەڵکو ئەمڕۆ درێژەی بە کارەکانی داوە و بەرنامەکانی داهاتووی بەپێی خشتەی ئاسایی خۆی بەڕێوەدەچن.

هەروەها وتیشی: ئەم دەنگۆیانە بە ئامانجی کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری، دروستکردنی ناکۆکی و تێکدانی یەکڕیزیی کۆمەڵایەتی لە ئێراندا دروست دەکرێن.

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو سەرچاوە ئاگادارانەی کە "ئینتەرناشناڵ" بانگەشەیان بۆ دەکات، بەزۆری بەرهەمی خەیاڵ و وەهمی ئەوانەن کە ئەو تۆڕە بەڕێوەدەبەن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)