🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سبەی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی لوبنان کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/31 21:50

بەدواداچوون - INA

سبەی دووشەممە،ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیارە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی لوبنان ئەنجام بدات.

وەزارەتی دەرەوەی لوبنان ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، ئاگادارکردنەوەیەکیان لە لایەن فەرەنساوە پێگەیشتووە سەبارەت بە هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە ئەنجوومەنی ئاسایش، ئەوەش لەسەر بنەمای بەردەوامی گرژی و ئاڵۆزییەکانی (ئیسرائیل).

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە : فەرەنسا داوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات، لەبەر رۆشنایی بەردەوامی گرژییەکانی (ئیسرائیل) لە لوبنان و فراوانبوونی مەودای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و فەرمانەکانی چۆڵکردن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)