🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

قاليباف: دڵنیایین لە سەرکەوتن لەم جەنگەدا و هیچ ڕێککەوتنێک ناکرێت تا مافی گەل مسۆگەر نەکرێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/31 15:41

بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،محەمەد باقر قاليباف،سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، جەختی کردەوە لە متمانەی وڵاتەکەی بە سەرکەوتوویی دەرچوون لەم جەنگە گەورەیەدا، لەکاتێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە هیچ ڕێککەوتنێک واژۆ ناکرێت تا مافی گەلی ئێران مسۆگەر نەکرێت.

قاليباف وتی: ئێمە دڵنیایین کە لەم جەنگە گەورەیەدا بە سەرکەوتوویی دەردەچین، هیچ ڕێککەوتنێک بوونی نییە و ڕەزامەندی لەسەر هیچ ڕێککەوتنێک نادەین تا دڵنیا نەبین لە بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی ئێران.

ووتیشی: هێزی سەربازی و ئامادەیی بەرگریی شەڕکەرانی ئێران و خۆڕاگریی گەل و یەکڕیزییان هۆکاری تێکشکانی دوژمنانە، و روونیشیکردەوە کە گەلی گەورەی ئێران باش دەزانێت کە لە خاڵێکی هەستیار و مێژوویدا وەستاوە و هەر بۆیە بەرامبەر بە دوژمنی بکوژ و تاوانبار خۆڕاگری دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد : دوژمن هەوڵدەدات بە فشاری ئابووری و چەواشەکاری میدیایی،ناکۆکی دروست بکات و یەکڕیزیی وڵات تێک بدات بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستە سەربازییەکەی، بەڵام شکست دەهێنێت، و سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە سەربازانی مەیدانی دیپلۆماسی هەرگیز متمانە بە قسە و بەڵێنەکانی دوژمن ناکەن.

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەو دەستکەوتە بەرجەستە و بەدیهاتووانەیە کە دەبێت بەدەست بێن تا پابەندی بەڵێنەکانمان بین.

روونیشیکردەوە کە ئەرکی دیپلۆماسی بریتییە لە گۆڕینی ئەو سەرکەوتنانەی لە مەیدانی سەربازیدا بەدەست هاتوون بۆ دەستکەوتی سیاسی و یاسایی.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)