بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ڕایگەیاند کە 194 تۆمەتبار بە تۆمەتی تیرۆر و مادەی هۆشبەر و هەڕەشەکردن لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا دەستگیرکراون.
لە بەیاننامەیەکی دەزگاکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە: دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانیویەتی (15) تۆمەتبار بە تۆمەتی تیرۆر، و (80) بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر، و (99) تۆمەتبار بە تۆمەتی هەڕەشەکردن دەستگیر بکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە : ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی نایابدا بوە کە پاڵەوانانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە سەرتاسەری وڵاتدا لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا ئەنجامیانداوە.