🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری لافاو،پۆلیسی ئەنبار ئامادەکارییەکانی لە قەزای قائیم چڕکردەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/31 14:17

بەغداد – INA

ئەمرۆ یەک شەممە،وەک هەنگاوێکی خۆپارێزی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووبارەکان،فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار ئاستی ئامادەیی خۆی لە قەزای قائیم بەرزکردەوە.

پۆلیسی ئەنبار لە راگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : پۆلیس ناوەندی کۆنترۆڵکردنی قەیران و کارەساتە سروشتییەکانیان لە قەزای قائیم بەهێز کردووە و ئەفسەرێکی پلە باڵایان بۆ سەرپەرشتیکردنی ڕاسپاردووە، کە ئەم هەنگاوە بە مەبەستی دڵنیابوون لە وەڵامدانەوەی خێرای هەر حاڵەتێکی نەخوازراو و پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان گیراوەتە بەر.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : تایبەتمەندییەکانی پلانەکە بریتی یە لە دابینکردنی ئامێری پێویست: کە ناوەندەکە بە بەلەمی ڕزگارکردنی ڕووباری،و تیمەکانی مەلەوانی و ئامێری قورسی وەک (حەفارە، لۆری، و کڕین) ئامادەکردووە، هەروەها بەشداریی تیمە پسپۆڕەکان: وەک تیمی بەرگری شارستانی و هێزەکانی پاراستنی یاسا لە ناو پلانەکەدا بەشدارن، هەروەها هاوئاهەنگیی هاوبەش لەنێوان پۆلیسی ئەنبار، و قائیمقامیەتەکانی قائیم و ڕوممانە، و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەرچاوەکانی ئاو و شارەوانییەکان ئەنجامدراوە بۆ یەکخستنی هەوڵەکان.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : هەماهەنگی سەربازی پلانەکە لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە دەستیپێکردووە، کە ئەم ڕێکارانە وەک پلانێکی پێشوەختە دادەنرێن بۆ دابینکردنی سەلامەتی گشتی و پێشکەشکردنی هاوکاریی خێرا بە هاووڵاتییان لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)