🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

فەرماندەیی ناوەندی: 5 كەشتی بازرگانیمان لەكارخست و 116 كەشتیمان ئاڕاستەكردەوە بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی گەمارۆی ئێران

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/30 21:41

بەدواداچوون- INA

ئەمڕۆ شەممە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا ڕایگەیاند كە پێنج كەشتی بازرگانی لەكار خستووە و 116 كەشتییان ئاڕاستە كردووەتەوە بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی گەمارۆی سەر ئێران.

لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گواستراوەتەوە، فەرماندەییەكە ڕایگەیاندووە، پێنج كەشتی بازرگانیمان لەكارخست و 116 كەشتیمان ئاڕاستە كردەوە بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی تەواوی گەمارۆی دەریایی دژی ئێران.

ئاماژەی بەوەشكردووە : دوێنێ كەشتییەكی ئاڵای گامبیاشمان لەكارخستووە كە هەوڵی شكاندنی گەمارۆكەی دەدا بە ڕۆیشتن بەرەو بەندەرێكی ئێران، ئاماژەی بەوەشكردووە كەشتییەكەمان لەكارخستووە دوای ئەوەی پابەند نەبووە بە تەقاندنی مووشەكێك بۆ ژووری بزوێنەرەكەی، كە لە ئەنجامدا وەستانی.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)