🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆك وەزیران و شاندی بزووتنەوەی نیشتمانی شیعە باس لە میكانیزمی جێبەجێكردنی دەستپێشخەرییەكەی سەید سەدر دەكەن بۆ تێكەڵكردنی سەرایە سەلام لە هێزە ئەمنییەكان

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/30 16:53

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە عەلی فالح زەیدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ شاندێكی بزووتنەوەی نیشتمانی شیعە كۆبووەوە و تاوتوێی میكانیزمی جێبەجێكردنی دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر بۆ تێكەڵكردنی سەرایە سەلام بە هێزە ئەمنییەكانەوە كرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، بە ئامادەبوونی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و سكرتێری كەسیی سەرۆك وەزیران، پێشوازی لە شاندێكی نوێنەرایەتی سەرۆكی ڕەوتی نیشتمانی شیعە موقتەدا سەدر كرد.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا میكانیزمی جێبەجێكردنی دەستپێشخەریەكەی موقتەدا سەدر بۆ تێكەڵكردنی سەرایای سەلام لە نێو هێزە ئەمنییەكانی عێراق و ڕادەستكردنی چەك بە دەوڵەت دامەزرا و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك پێكهێنرا.

لە میانی دیدارەكەدا سەرۆك وەزیران پێزانینی خۆی بۆ ئەم هەڵوێستە نیشتمانپەروەرانەی موقتەدا سەدر دووپاتكردەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)