بەغدا - نەسار حاج
عەلی فالح زەیدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پشتیوانی لە هونەر و بزووتنەوەی ڕۆشنبیری بە گشتی، و ئامادەكردنی وەرەقەیەكی كاری تۆكمەی نوێنەرایەتی نەخشەڕێگایەك بۆ كاری ڕۆشنبیری ئاراستە كردووە.
ئەمڕۆ شەممە عارف ساعدی ڕاوێژكاری ڕۆشنبیری سەرۆكوەزیرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، "سەرۆك وەزیران پاڵپشتی بۆ هونەر و بزووتنەوەی ڕۆشنبیری بەگشتی ئاراستەكردووە، هەروەها بەردەوامی جێبەجێكردنی پڕۆژە و بەرنامە ڕۆشنبیرییەكان كە بەشدارن لە بەهێزكردنی دیمەنی ڕۆشنبیری عێراق".
ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆك وەزیران داوای لە سەندیكای هونەرمەندانی عێراق و سەندیكای نووسەران و دامەزراوە ڕۆشنبیرییە پەیوەندیدارەكان كردووە كە لە قۆناغی داهاتوودا وەرەقەیەكی كاری تۆكمە ئامادە بكەن كە نوێنەرایەتی نەخشەڕێگایەك بكات بۆ كاری ڕۆشنبیری لە قۆناغی داهاتوودا، ئاماژەی بەوەشكرد سەرۆك وەزیران چاوەڕێی وەرگرتنی ئەم توێژینەوەیە دەكات بە مەبەستی لێكۆڵینەوە و پاڵاوتنی بە هاوكاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان، هەروەها كار لەسەر گۆڕینی بۆ بەرنامەیەكی كاری واقیعی و نەخشەڕێگایەكی جێبەجێكردن بكات كە بەشداربێت لە جێبەجێكردنی، پەرەپێدانی كەرتی ڕۆشنبیری و پشتگیریكردنی تاكی داهێنەر و دامەزراوە ڕۆشنبیرییەكان لە عێراقدا.
عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیران چوارشەممەی ڕابردوو پابەندبوونی حكوومەتی بە پاڵپشتیكردنی هونەر وەك ناسنامەیەكی كولتووری و پەیامێك كە ڕەنگدانەوەی عێراقە، دووپاتكردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : عەلی فالح زەیدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ژمارەیەك هونەرمەندی عێراقی كۆبووەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە : زەیدی بەخێرهاتنی وەفدەكەی كردووە و بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لێكردن و دوعای كردووە خوای گەورە بە چاكە و سەقامگیری هەمیشەیی بیگەڕێنێتەوە بۆ گەلی عێراق. جەختی لە شانازیی خۆی بەو هونەرمەندانانە كردەوە كە لە ساڵانی ڕابردوودا بەرگەی سەختی و ناخۆشییان گرتووە، جەختی لە پابەندبوونی حكومەت كردەوە بۆ پاڵپشتیكردنی هونەر وەك ناسنامەیەكی كولتووری و پەیامێك كە گوزارشت لە عێراق و یادەوەری میللەت دەكات.
زەیدی ستایشی هەوڵی ئەو هونەرمەندانەی كرد كە توانیان ئازار و پرسەكانی وڵات لەكاتێكدا وێنا بكەن كە زۆرێك بێدەنگ بوون و ستایشی ڕۆڵی ئەوانی كرد لە بوژاندنەوەی مێژوو و شوێنەواری عێراق.