🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

تەسنیم: گەمارۆی دەریایی ئەمریكا هێشتا بەردەوامە.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/30 12:53

بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ شەممە ئاژانسی هەواڵی تەسنیم پشتڕاستی كردەوە كە گەمارۆی دەریایی ئەمریكا لە هێشتا بەردەوامە.

تەسنیم لە زاری دەریاوانەكانەوە دەڵێت : فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا هۆشداری دەداتە كەشتییە ئێرانییەكان بۆ وەستان و ڕێگری لە تێپەڕینیان دەكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە : دوای ئەوەی ترەمپ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆكەی ڕاگەیاند، كەشتییە ئێرانییەكان هەوڵیاندا هێڵی گەمارۆكان ببڕن بەڵام ڕووبەڕووی هۆشداریی ئەمریكا بوونەتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕۆژی هەینی دووپاتیكردەوە كە ئێستا گەمارۆی دەریایی دژی ئێران هەڵدەگیرێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ئەو كەشتیانەی لە گەرووی هورمز گیریان خواردووە، دەتوانن بگەڕێنەوە.

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی تەسنیم.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)