🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

گەشتەكانی فڕۆكەخانەی میونشن بۆ ماوەیەكی كاتی ڕاگیرا بەهۆی بینینی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/30 12:38

بەدواداچوون - INA

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا گەشتەكانی ئاسمانییان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی میونشن بەشێوەیەكی كاتی ڕاگرت، دوای ئەوەی فڕۆكەوانەكان ئەگەری بینینی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان لە نزیك فڕۆكەخانەكە ڕاگەیاند.

ڕاپۆرتە میدیاییەكان ئاماژەیان بەوە كردووە : كە بڕیارەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆنترۆڵی گەشتەكانی ئاسمانی وەك ڕێكارێكی خۆپارێزی بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی فڕۆكەكان دراوە، دوای ماوەیەك لە ڕاگرتنی گەشتەكان، ئۆپەراسیۆنەكانی گەشتەكان دەستیپێكردەوە، هەرچەندە هەندێك لە گەشتەكان بەهۆی دواكەوتن یان هەڵوەشاندنەوە كاریگەرییان لەسەر بوو.

بەپێی وتەی وتەبێژی پۆلیس، ئەو شتە گوماناوییە دوای ماوەیەكی كەم لە كاتژمێر9:00ی بەیانی بینراوە، ئەمەش وایكردووە دەسەڵاتداران بۆ ماوەیەكی كاتی ڕێڕەوی فڕینەكان دابخەن و پشكنینەكانیان دەستپێبكەن بۆ ئەوەی بزانن هیچ مەترسییەكی ئەگەری هەیە.

ئەم ڕووداوە لە كاتێكدایە كە ژمارەی پەككەوتنەكانی پەیوەست بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە فڕۆكەخانەكانی ئەوروپادا ڕوو لە زیادبوون دەكات، فڕۆكەخانەی میونشن خۆی لە ساڵی ڕابردوودا چەندین داخستنی هاوشێوەی بەخۆیەوە بینی.

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسی.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)