بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ شەممە میدیاكانی لوبنان ڕایانگەیاند كە فڕۆكە جەنگییەكانی ڕژێمی زایۆنیستی هێرشی ئاسمانییان كردە ئامانج و شارۆچكەكانی فرون، غەندورییە و كەفر دوونینە لە قەزای بنت جبەیل لە باشووری لوبنان.
لە پێشهاتێكی پەیوەندیداردا سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند كە هۆشدارییەكی دەستبەجێی چۆڵكردنی دانیشتووانی پێنج گوندی باشووری لوبنان دەركردووە و داوای لێكردووە ڕوو لە ناوچەكانی باكووری ڕووباری زەهرانی بكەن.
دەستبەجێ هیچ زانیارییەكی فەرمی سەبارەت بە ڕادەی زیانە گیانی و زیانەكانی هێرشە ئاسمانییەكان لەبەردەستدا نەبوو، لە كاتێكدا ناوچەكە شاهیدی پەرەسەندنی بەردەوامی گرژییەكانە بەدرێژایی سنووری نێوان هەردوولا.