بەدواداچوون – INA
ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی، ئەمڕۆ هەینی، ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی کۆشکی سپی، نەگەیشتووەتە بڕیارێک سەبارەت بە هیچ ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێراندا.
ڕۆژنامە ئەمریکییەکە لە زاری بەرپرسێکی ئیدارەی ترەمپەوە بڵاویکردووەتەوە: "کۆبوونەوەکەی ترەمپ لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکان نزیکەی دوو کاتژمێری خایاندووە"، و جەختیشیکردووەتەوە کە کۆبوونەوەکە نەگەیشتووەتە بڕیارێک سەبارەت بە هیچ ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران.
باسی لەوەشكرد: "ئیدارەی ترەمپ پێیوایە کە نزیک بووەتەوە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران"، ڕوونیشیکردووەتەوە: "پارە سڕکراوەکان یەکێکە لەو بابەتانەی پێویستی بە گفتوگۆی فراوانتر هەیە لە ڕێککەوتنەکەدا لەگەڵ ئێران".