بەغداد - INA
سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی، ئەمڕۆ هەینی جەختیکردەوە: حکومەت پێداگرە لەسەر بەردەوامبوون لە پڕۆژەی سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاند: "سەرۆک وەزیران عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ پێشوازی لە کۆمەڵێک لە شێخانی عەشایەر و کەسایەتییە دیارەکان کرد کە بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پیرۆزباییان لێکردووە".
زەیدی جەختیكردەوە: لە "شانازی خۆی بە عەشایەرە بەڕێزەکان، بەهۆی ئەو چەترە کۆمەڵایەتییەی کە نوێنەرایەتی دەکەن و باشترین لێهاتوویی و سەرکردە و کارگێڕییەکان پێشکەشی دەوڵەت دەکەن"، ئاماژەشی بە "پەرۆشی حکومەت کرد بۆ پشتگیریکردنی ئەم قەوارە کۆمەڵایەتییە کە لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقەوە پاڵپشتی بوونی بووە و لە سەختترین بارودۆخەکاندا بەرگری لێکردووە".
سەرۆک وەزیران تەئكیدیكردەوە: کە "حکومەت پێداگرە لەسەر بەردەوامبوون لە پڕۆژەی سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، و ڕێگەنەدان بە پێشێلکردنی دەسەڵاتی یاسا، و دژایەتیکردنی گەندەڵی، و بەهێزکردنی توانا و سەروەری عێراق، و کرانەوە بەرەو بنیادنانی پەیوەندی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بەو شێوەیەی کە خێری عێراقی تێدایە، کە ئەمانەش هەموویان ئەو بنەمایانەن کە مەرجەعیەتی باڵا داوای کردوون".