بەغدا – INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ هەینی، پاتریارك مار بۆڵسی سێیەم نۆنا، بە فەرمی سەرۆکایەتی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان وەرگرت.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، پاتریارك مار بۆڵسی سێیەم نۆنا، بە ئامادەبوونی کەسایەتییە ئاینی و فەرمییەکان، بە فەرمی سەرۆکایەتی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان وەرگرت.
ئەوەشی خستەڕوو: کەنیسەی مار یووسف لە بەغدا، شاهیدی دەستپێکردنی ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی پاتریاركی نوێی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان بوو، لە نێو کەشێکی ئاهەنگگێڕان و نزا و نوێژی تایبەت بەم بۆنەیەوە، چونکە پۆستی پاتریاركی کەنیسەی کلدانی بە یەکێک لە دیارترین پۆستە ئاینییەکانی مەسیحی لە عێراق دادەنرێت.