🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

لێژنەیەکی هاوبەش بۆ چاودێریکردنی کاری پارێزگارەکان پێکدەهێنرێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/28 15:11

بەغدا – INA- وسام مەلا

ئیبتسام هیلالی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ پێنجشەممە جوڵەیەکی پەرلەمانیی بۆ پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەشی حکومی و پەرلەمانی ڕاگەیاند، بە مەبەستی چاودێریکردن و بەدواداچوونی کاری پارێزگارەکان، ئاماژەی بەوەش کرد کە لێژنەکە بە شێوەیەکی خولی ڕاپۆرتەکەی پێشکەش بە هەردوو سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران دەکات بۆ وەرگرتنی بڕیاری پێویست.

هیلالی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وتی: جوڵەیەکی پەرلەمانیی هەیە بۆ پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەشی حکومی و پەرلەمانی بۆ چاودێریکردن و بەدواداچوونی کاری پارێزگارەکان، ڕوونیشیکردەوە کە ئەو لێژنە هاوبەشەی کار بۆ پێکهێنانی دەکەین، بەگوێرەی ڕۆڵی چاودێریی ئەنجومەنی نوێنەران کار دەکات بۆ چاودێریکردنی کارەکانی پارێزگار و فەرمانگەکان و ڕێژەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و ژێرخانی ئابووری لە پارێزگاکاندا.

وتیشی: لێژنە هاوبەشەکە لە ئەندامانی پەرلەمان و هەندێک لە وەزیرەکان پێکدێت، بەو مەرجەی ڕاپۆرتەکەی بە شێوەیەکی خولی پێشکەش بە هەردوو سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران بکات بۆ وەرگرتنی بڕیاری پێویست بەپێی ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی کاری پارێزگارەکان و فەرمانگەکانی دەوڵەت.

ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانج لە پێکهێنانی ئەم لێژنەیە، چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی کاری پارێزگارەکان و فەرمانگەکان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییە بە دانیشتوانی پارێزگاکان، بەتایبەتی پارێزگاکانی فوراتی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)