بەغداد – INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی لە کۆمەڵێک پیرۆزباییکەر کرد بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، و هەروەها سەردانی چەند ماڵێکی هاووڵاتیانی کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە،دەڵێت: "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، لە دیوەخانی باوکی لە ناوچەی 'بەنوک' لە بەغداد، پێشوازی لە کۆمەڵێک پیرۆزباییکەر کرد بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، و گەشتێکی ئەنجامدا کە تێیدا سەردانی چەند ماڵێکی هاووڵاتیانی کرد لەو ناوچەیەدا".
زەیدی بەم بۆنەیەوە، پیرۆزبایی لە ئامادەبووان کرد و نزای لە خودا کرد کە ئەم جەژنە بە خێر و خۆشی و ئاسایشەوە بۆ عێراق و عێراقییەکان بگەڕێنێتەوە.
لەلایەن خۆیانەوە، ئامادەبووان پیرۆزباییان لە زەیدی کرد بەبۆنەی پێکهێنانی حکومەتەکەی و بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران، و متمانەی خۆیان دەربڕی بە توانای ئەو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری، ئابووری و گەشەپێدان لە وڵاتدا.