🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

نەوت: هیچ قەیرانێکی بەنزین نییە و خەزێنەیەکی ستراتیژی گرنگمان هەیە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/27 12:56

بەغداد – INA - محەمەد تاڵبی

وەزارەتی نەوت، ئەمڕۆ چوارشەممە، بوونی هەر قەیرانێکی لە ماددەی بەنزیندا ڕەتکردەوە، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەکرد: کە خەزێنەیەکی ستراتیژی گرنگ هەیە کە دەگاتە ١٠٠ ملیۆن لیتر.

گوتەبێژی فەرمی وەزارەتەکە ساحیب بەزون، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "جاری وا هەیە دەنگۆی ئەوە بڵاودەبێتەوە کە قەیران لە بەرهەمە نەوتییەکاندا هەیە".

وتیشی: "هیچ قەیرانێک نییە، بەڵکو خواستێکی زیادبوو هەیە"، ڕوونیشیکردەوە: کە "بازرگانانی قەیران هەن هەوڵی دروستکردنی قەیران دەدەن، ئێمەش جەختمان کردەوە کە هیچ قەیرانێک لەئارادا نییە".

ئاماژەی بەوەشکرد: "هیچ قەیرانێک لە بەرهەمە نەوتییەکاندا نییە، لەنێویشیاندا بەنزین"، جەختیشیکردەوە کە "بەنزین بەردەستە و خەزێنەیەکی ستراتیژی گرنگمان هەیە کە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن لیترە".

ئاشكراشیكرد: "لە ئێستادا بەرهەمهێنان نزیکەی ٣٢ ملیۆن لیترە"، و وتیشی: "بەکارهێنان کەمێک زیادیکردووە لە سنووری ١.٥ بۆ ٢ ملیۆن لیتر بەهۆی گەلێک هۆکارەوە، لەوانەش جەژن".

جەختیشیکردەوە: "حکوومەت لەگەڵ سەرکردایەتی کەرتی نەوتدا ڕژدن لەسەر جێگیربوونی بەرهەمە نەوتییەکان"، داواشی لە حکوومەت کرد "کار بکات بۆ کەمکردنەوە یان ڕێکخستنی هاوردەکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بەنزینێکی زۆر بەکاردەهێنن، لەگەڵ کاراکردنی گواستنەوەی گشتی".

باسی لەوەشکرد: "کێشەیەکی زۆر لە ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەدا هەیە کە لە سەرشەقامەکاندا دەڕۆن"، ڕوونیشیکردەوە کە "گواستنەوەی گشتی ڕێگری لە زۆرێک لە کێشەکان دەکات".

دڵنیایییشی دایە هاووڵاتیانی عێراقی کە "هیچ قەیرانێک نییە، بەڵکو خواست لەسەر بەنزین زیادیکردووە"، جەختیشیکردەوە کە "وێستگەکانی سووتەمەنی بە شێوەیەکی ئاسایی لە بەغداد و پارێزگاکان کار دەکەن".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)