🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سوپای پاسدارانی ئێران: ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ کەمە و هێزەکانمان ئامادەن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/27 12:56

بەدواداچوون ـ INA

سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی بەدوور زانی، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەکرد: هێزەکانیان لە ئامادەباشیدان.

سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ کەمە، بەڵام هێزەکانمان ئامادەن".

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو کە تاران بە توندترین شێوازی پێشبینییکراو وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەداتەوە کە گەلی ئێران بکاتە ئامانج، لە هەمان کاتدا جەختی لە پابەندبوونی خۆی بە چارەسەرە دیپلۆماسییەکان کردبووەوە و هۆشداریشی دابووە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئەنجامدانی هەڵەیەکی ستراتیژی نوێ.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)