بەغداد ـ INA
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختیکردەوە: ئامانجی سەرکەوتن لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا هەمیشە لەبەردەم چاواندا دەمێنێتەوە، و ئاماژەی بەوەشکرد: گواستنەوە لە قۆناغی دەوڵەتی شکستخواردووەوە بۆ دەوڵەتی سەرکەوتوو ئامانجێکی مەزنە.
شێخ خەزعەلی، لە گوتارێکدا لە کاتی وتاری نوێژی جەژندا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "ئامانجمان بنیادنانی دەوڵەت و گواستنەوەیە لە قۆناغی دەوڵەتی شکستخواردووەوە بۆ دەوڵەتی سەرکەوتوو"، ڕوونیشیکردەوە: "گواستنەوە لە قۆناغی دەوڵەتی شکستخواردووەوە بۆ دەوڵەتی سەرکەوتوو ئامانجێکی زۆر مەزنە، و ئامانجی سەرکەوتن لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا هەمیشە لەبەردەم چاومانە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "سەروەری بریتییە لە توانای بڕیاردان بەپێی بەرژەوەندی وڵات"، جەختیشیکردەوە کە "دەبێت دەوڵەت خاوەنی بڕیار بێت لەسەر سەروەری وڵات"، سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا کە "ناتوانرێت سەروەری دەوڵەت بەدی بهێنرێت مادام وڵات لەژێر باری داگیرکاریدا بێت".
ڕوونیشیکردەوە: "خۆشویستنی نیشتمان لە ئایینە ئاسمانییەکاندا هاتووە"، ئاشكراشیكرد: "مقاوەمەی ئیسلامی کارێکی بەردەوامە مادام قەیرانەکان بەرۆکی ئەم وڵاتە دەگرن".
لە درێژەدا گوتی: "ڕۆڵی بەرگری سەربازی لە سەرەتای دامەزراندنی بزووتنەوەکەوە ڕوون بووە، چ لە ڕێگەی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری ئەمریکی یان ڕووبەڕووبوونەوەی تەکفیرییەکان لە وڵاتی شام"، ئاماژەی بەوەشکرد: "مقاوەمەی پێش ساڵی ٢٠١٤ بە قوربانیدانی جەنگاوەرەكانی، توانی عێراق لە گەورەترین هێزی سەربازی جیهان ڕزگار بکات".